نوچه
رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی شاری قامیشلۆى راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو بووه له گەڕەکی مونیر حەبیب، لە سەنتەری شاری قامیشلۆ، كه به‌هۆیه‌وه 4 هاوڵاتی شه‌هید بوون و 9-ی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان، دوای ته‌قینه‌وه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: داعش دۆخه‌كه‌ی قۆستووه‌ته‌وه و ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرای ده‌كات، چه‌ند شانه‌یه‌كی نووستووی داعشیان له شاری قامیشلۆ ده‌ستگیركردووه، كه هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ میتی توركیا هه‌بووه.