نوچه
ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژە تورکیا بۆردومان و هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و 20 ئۆتۆمۆبێلی سەربازیی تورکیا، کە چەکدارە جیهادییەکانی سووریای تێدابووە بەرەو سەرێکانی دەڕۆن.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی سەرێکانی و گوندەکانی دەورووبەریان کردووە؛ دواتر، 20 ئۆتۆمۆبێلی سەربازیی تورکیا، کە چەکدارە یاخی و جیهادییەکانی سووریای تێدابووە، بە گوتنەوەی ” الڵە اکبر” سنووری تورکیایان بەرەو سووریا بڕیووە و بە ئاڵای چەکدارە یاخییەکانی سووریا بەرەو سەرێکانی دەڕۆن.
لەبارەی ئاماری قوربانییەکان، زانیاری جیاواز بڵاودەکرێتەوە. روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردووەتەوە، 23 شەڕڤانی هەسەدە گیانیان لەدەستداوە و شەش چەکداری سووری سەر بە تورکیاش کوژراون.