نەوزاد عەلی-سلێمانی
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیێنێت، پێویستە حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان بە هەماهەنگی پێکەوە کار بکەن، بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و خۆراک بۆ ئەو خاڵکانە ئامادە بکەن، کە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.
دوای نیوەڕۆی دوێنی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا دەستی بە هێرشی سهربازی بۆ سهر ڕۆژئاوای كوردستان کرد. كه ئهمهش دهبێته هۆی ماڵوێرانی و مهترسییهكی گهوره له ناوچهكه و ئاوارهبوونی ههزاران كهسی ئهو ناوچانهی به هێرشهكان دهكهون.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، زکری ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان رایگەیاند “پێویستە حکوومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان، بەجددی بێنە سەرخەت و ئەو هێرشە ناڕەوایانە بۆ سەر ڕۆژئاوا ئیدانە بکەن، هەوڵیش بدەن لەڕێگەی پەیوەندییەکانیانەوە لەگەڵ دۆستەکانی لەگەڵ دوڵەتانی زلهێزی جیهان ئەو هێرشە ناڕەوایانەی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و خەڵکی سڤیل رابگرێت”.
زکری ئەحمەد گوتیشی “داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە سنوورەکانی بە ڕووی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستاندا بکاتەوە بۆ ئەو خەڵکانەی، کە بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورکیاوە ئاوارەدەبن. پێویستە حکوومەتی هەرێم و پەرلەمان، بە هەماهەنگی پێکەوە کاربکەن، بۆ ئەوەی شوێنی نیشتەجێبوون و خۆراک بۆ ئەو خهڵکانە ئامادە بکەن، کە روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن”.