نوچه
ئێران دژی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان، ھاتە دەنگ و داوا لە توركیا دەكات بەپەلە ھێزەكانی لە ناو خاكی سووریا بكشێنێتەوەو ئۆپەراسیۆنەكەی رابگرێت.
ئەمرۆ پێنجشەممە 10/10/2019، وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا داوای لە توركیا كرد، كە ئۆپەراسیۆنەكەی لە رۆژھەڵاتی فورات لەناو خاكی سووریا رابگرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێیوایە، كە ئەو ئۆپەراسیۆنە یارمەتی دۆخەكە ناكات و نیگەرانییەكانی توركیاش كەم ناكاتەوە، ھەربۆیە وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ ھەموو نێوەندگیرییەك دەربڕیووە.