نوچە-رووسیا ئەلیوم
سەرچاوەکانی سەربازیی لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئاماری کوژراوانی سوپای تورکیا بڵاو دەکاتەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە، لە ڕاپۆرتێکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوان سوپای تورکیا و هێزەکانیان،٥ سەربازی تورک کوژراون کە تەرمەکانیان لە بەردەستدایە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشی سوپای تورکیا لە قۆڵی تل حلف و علوک تێکشکاوەو رێگەیان نەداوە بچنە ناو میحوەری تەل ئەبیزەوە.
ئەم پێنج سەربازە سەر بە سوپای ئازادی سوریایە، کە ڕاستەوخۆ لە لایەن ئەنقەرەوە ئاراستە دەکرێن.