نوچەنێت
لەدووەم ڕۆژی هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، سێ شەڕڤان و پێنج هاوڵاتی شەهیدبوون.
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، سێ شهڕڤان لەئەنجامی بۆردومانهكانی فڕۆكه جهنگییهكانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، ناوچەکانی گرێ سپی، ڕۆژئاوای عهین عیسا، قامشلۆ، درباسیێ و دێرك بە بەردەوامی لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆردومان دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠-١٠-٢٠١٩، هێرشی تورکیا بەردەوامەوە. لە بەشی ڕۆژهەڵاتی سەرێ کانی، شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا، دەستیپێکردووە.