نوچەنێت
راوێژكاری سهرۆك كۆماری توركیا دهڵێت، رهجهب تهیب ئهردۆغان و دۆناڵد ترەمپ گەیشتوونەتە لێک تێگەیشتن.
لە ڕۆژی رابردووەوە، سوپای تورکیا هێرشی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە. ئەمە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە.
له بارهی ئامانجی هێرشەکەی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، گوڵنار ئیبت، راوێژکاری ئەردۆغان لە گفتوگۆیەکی CNNـی ئهمهریكی دەڵیت” ئەردۆغان و ترەمپ، لێک تێگەیشتنیان لەسەر ئەم ئۆپەراسیۆنە هەیە. بڕیارە رێکەوتی ١٣-١١-٢٠١٩، بۆ هەمان مەبەست هەردوو سەرۆک لە واشنتن کۆببنەوە”.