نوچه: ئاژانسهكان
سەرۆکوەزیرانی ئۆستورالیا دهڵێت، چوونی تورکیا بۆ سووریا نیگەرانیکردووین و ئەم رەفتارانە مەترسی بۆسەر ئاسایش و پارێزراوی کورد و دەرکەوتنەوەی داعش لە ناوچەکە دروستکردووە.
سکۆت مۆریسن، سەرۆکوەزیرانی ئوستورالیا، ئەمڕۆ (پێنجشەممە ١٠-١٠-٢٠١٩) لەبارەی رووداوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان و هێرشی تورکیا رایگەیاند “رووداوەکانی سووریا زۆر جێگەی نیگەرانین، حکوومەتی ئوستورالیا لە پەیوەندی نزیکدابووە لەگەڵ حکوومەتەکانی تورکیا و هەروەها ئەمریکا، کە ئەم بەیانییە پەیوەندیمان بە ئەمریکییەکانەوە کردووە”.
سەرۆکوەزیرانی ئۆستورالیا دهشڵێت، ئەو رەفتارانە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و پارێزراوی کورد و خەڵکی ناوچەکە دروستدەکەن و مەترسین بۆ دووبارە دەرکەوتنەوەی داعش لە ناوچەکە.
مۆریسن راشیگەیاند، ئەوان چاودێری نزیکی ئەو دۆخە دەکەن، بۆچارەسەرکردنی دۆخەکەش هەموو کەناڵە دیپلۆماسییەکانیان بەکاردەهێنن و پەیوەندی بە هاوپەیمانەکانیان لە ئەمریکا و ئەوروپا و ناوچەکانی دیکەشەوە دەکەن.
سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا: هێرشەکانی تورکیا بۆسەر کورد بەقووڵی نیگەرانی کردووم.