نوچه
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئیدانە دهكات.
ئهوه له كاتێكدایه، كه ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشهممه ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای توركیا به فهرمانی رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆکكۆماری توركیا، هێرشی بۆ سهر ڕۆژئاوای كوردستان دهستپێكرد.
ھایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیویەتی “ئێمە ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری ڕۆژھەڵاتی سوریا ئیدانە دەکەین. تورکیا مەترسی نائارامی زیاتر و سەرھەڵدانەوەی داعش فەراھەم دەکات”.
ئەو بەرپرسە باڵایەی ئەڵمانیا دەشڵێت “داوا لە تورکیا دەکەین ھێرشەکە بوەستێنێت و نیگەرانییە ئەمنییەکانی خۆی بە رێگەی ئاشتیخوازانە چارەسەر بکات”.