نوچه
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ژماره‌ی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگییانه‌ی توركیا، هێرشیانكردۆته سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئاشكرا ده‌كات.
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی هێرشی توركیادا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، 25 فڕۆكه‌ی جه‌نگیی ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆككۆماری توركیا، ده‌ستپێكردنی هێرشی سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستانی راگه‌یاند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان و تۆپخانه‌كانی توركیا ده‌ستیان به بۆردومانكردنی پێگه‌كانی هه‌سه‌ده به گشتی و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل “یه‌په‌گه” له ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كرد.