نوچه
كۆماری چیك، له باره‌ی مه‌ترسی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا داوای له وڵاتانی ئه‌وروپا كرد به په‌له ڕێگه له سیناریۆكانی توركیا بگرن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی چیك، ئه‌ندریه بابیچ رایگه‌یاند: پێویسته ئه‌وروپا به په‌له و ده‌ستوبرد وه‌ڵامی خێرای توركیا بداته‌وه. گوتشی ”ئه‌و هێرشه‌ی توركیا سه‌ر ده‌كێشێت بۆ ئاواره‌بوون و لێشاوێكی دیكه‌ی په‌نابه‌ران، كه روو له ئه‌وروپا ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها به پێویستی زانی ئه‌وروپا رۆڵێكی كارا تر بگێڕێت و ڕێگه نه‌دات ئه‌و سیناریۆیه جێبه‌جێ بكرێت. حكوومه‌تی چیك داواده‌كات، ئه‌و پرسه ببرێته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و بڕیاری له باره‌وه بدرێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك، توماش پیتهرجیچیك، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له باره‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له باكووری سووریا ده‌ربڕیوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چیك ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، كه كۆماری چیك و وڵاتانی دیكه‌ی ڕۆژئاوا، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) به هاوپه‌یمانی جێی متمانه‌ی خۆمان ده‌زانین له شه‌ڕی دژ به داعش.
توماش پیتهرجیچیك نووسیویه‌تی، بڕوام وایه ئه‌وه ”دووڕووییه ئێستا واز له كورد بهێنێن و ڕێگه بده‌ین ده‌ست به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یاندا بگیرێت”.