نوچه
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە كۆبوونهوهی ئهمڕۆیدا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکات.
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ (چوارشەممە 9-10-2019)، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و دوایین ئامادەکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک، کە لە ئەنجامی هەر گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە رووبدات، بەتایبەت هاتنی ئاوارە لە کۆبوونەوەدایە.
بهگوێرهی زانیارییهكان، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت، وەک دانانی میکانیزمێک بۆ زامنکردنی دەستەبەری کرێکاران و پێدانی پارەی بەشداری کرێکاران.
ئهوه له كاتێكدایه، كه پێشتر حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا داوای لە تورکیا کرد، “هیچ هەنگاوێک نەهاوێژێت کاریگەری نەرێنی لەو پێشکەوتنە بکات، کە لە شەڕی دژی داعش بە دیهاتووە و مەترسی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی چەکدارە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان هەبێت. چونکە دەرەئەنجامەکانی هەر گرژبوون و پێشهاتێکی سەربازی، کاریگەری بۆ دەرەوەی سنووری سووریاش دەبێت و لەوانەیە دۆخێک دروست بکات ببێتە هۆی گەڕانەوەی داعش و ئاوارەبوونی ژمارەیەکی زۆری خەڵک، بۆیە زۆر پێویستە هەموو لایەنەکانی کێشەکە، بە هێزە کوردییەکانیشەوە، لە ڕێگەی گفتوگۆ و دایەلۆگەوە دۆخەکە هێور بکەنەوە”.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، پێویستە کێشەکان رێگەچارەیەکی سیاسیی گشتگیریان بۆ بدۆزرێتەوە کە مافەکانی هەموو هاووڵاتییانی سووریا و لە نێویشیاندا کورد پارێزراو بن.