نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، نیگەرانی خۆی لە بارەی گۆڕانکارییەکانی باکووری سووریا و هێرشی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەخاتەڕوو.

ستێفان دوجاریک، گوتەبێژی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە بارەی دەرهاویشتەکانی ئەم هێرشانە هۆشداری دەداتە ئەنقەرە.

ئەم بەرپرسەی نەتەوەیەکگرتووەکان، هەروەها جەخت دەکاتە سەر ئەو مەترسیانەی کە بەرەوڕووی خەڵکی مەدەنی ناوچەکە دەبنەوە و لەم بارەوە هۆشداری دەدات.

گوتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها دەڵێت، دەبێ ژێر خانی ئابووری و گیانی خەڵکی سڤیل پارێزراو بێت.

بەگوتەی دوجاریک، رێکاری سەربازی نابێتە چارەسەری کۆتایی و دەبێ بە پێی بڕیاری ژمارە ٢٢٥٤ی ئەنجوومەنی ئاسایش، مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com