نوچەنێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، داوادەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ئەنقەرەو کوردەکان، گفتوگۆ بکەن.
ڕۆژی ٧-١-٢٠١٩، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا سەردانی هەولێری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵا کۆبووەوە. لەم سەردانەدا داواکرا کە رووسیا، هەڵو‌ێستی بەرامبەر مەترسییەکانی هێرشی سووریا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هەبێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ٩-١٠-٢٠١٩، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی ئێمه لەسەر دۆخی سووریا ئه‌وه‌یه، کە پێویسته ئه‌و كێشانه له رێگه‌ی گفتوگۆی نێوان ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی دیمه‌شق و نوێنه‌رانی كورد، چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه ئه‌وان دانیشتوانی ره‌سه‌نی ئه‌و خاكه‌ن.
لاڤرۆڤ هەروەها دەڵێت، هیوادارین توركیا خۆی له‌و كارانه به دوور بگرێت، كه ده‌بنه هۆی دروستكردنی ئاسته‌نگ بۆ به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری ئاشتی له سووریا.