نوچەنێت
ھێزەكانی سوریای دیموكرات رایگەیاند، ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لەبەردەم کارەساتێکی مرۆیین و داوایەک ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.
هێزەکانی سوریای دیموکرات(هەسەدە) راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە”ناوچەكانی باكووری ڕۆژھەڵاتی سووریا، لەبەردەم كارەساتێكی مرۆیین. تەواوی جموجوڵەكانی توركیا ئاماژەی ئەوەن كە توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن، خۆیان بۆ ھێرشکردنە سەر ڕۆژھەڵاتی فورات ئامادە دەكەن.
هەسەدە، ھۆشداریش دەدات کە لەم شەڕەدا، خەڵكی سڤیلی بێتاوان دەبنە قوربانی و داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەكات، كە لەگەڵیاندا شەڕی داعشیان كردووە، بەرپرسیارێتی خۆیان بەدیبھێنن و ناوچەكەیان لەبەردەم ھەر ھێرشێك بپارێزن. هاوکات داوای قەدەغکردنی فڕین لەم ناوچەیە دەکەن.