نوچەنێت
سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیامێک ئاراستەی دۆناڵد ترمپی سەرۆکی ئەمریکا، دەکات.
ئەمڕۆ (چوارشەممە ٩-١٠-٢٠١٩)، سەرۆک بارزانی لە تویتێکدا، کە ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای دەکات، دەڵیت ”خوێنی کوردەکان، زۆر لە چەک و پارە بەنرخترە”.
دوای ئەوەی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەوان نە دژ و نە لەگەڵ هێرشی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان. دۆناڵد ترەمپ گوتی “هێزەکا کوردەکان لەبەرامبەر شەڕی داعش پارە و چەکیان وەرگرتووە”.
ئەمڕۆ بارزانی پەیامێکی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ کرد و تییدا هاتووە “سەرۆک ترەمپی ئازیز، تکایە بزانە، کە خەڵکی کوردستان هەمیشە بەدوای مافەکانیەوە بووە. پێشمەرگە داعشی تێکشکاندووە و پێکهاتەیەکی گرنگە لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی تیرۆر. خوێنی کوردەکان زۆر زۆر لە چەک و پارە بەنرخترە. سوپاس”.