نوچەنێت
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بۆ تاوتوێکردنی چەند بابەتێکی گرنگ کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە، ٩-١٠-٢٠١٩، ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی، بۆ بابەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لەم کۆبوونەوەیەدا تاوتوێی چەند بابەتێكی تایبەت پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا و پرسی مووچە و نەوت دەکرێت.
رەوشی خۆپیشاندانەکانی عێراق، دۆخی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداو پرسی ڕۆژئاوای کوردستان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن.