نوچەنێت
وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمۆبیلەکانی فریاکەوتن لە شاری هەولێر، دروست دەکرێت.
دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک نووسیویەتی، بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، لە شاری هەولێر بەنزینخانەیەکی تایبەت بە ئۆتۆمۆبێلەکانی فریاکەوتن دروست دەکرێت.
وەزیری تەندروستی، ئەوەشی راگەیاندووە کە ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندەو ئامانجی دروستکردنی وەها بەنزینخانەیەک، بەرەوپێشبردنی سیستمی فریاگوزارییە لە هەرێمی کوردستان.