نوچەنێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، تورکیا رێگای تاکلایەنەی گرتۆتەبەر، ئێمە هێزەکانمان نەکشاندۆتەوە.
گوته‌بێژی پنتاگۆن، جوناثان هوفمان، لە راگەێندراوێکدا دەڵێت، تا ئیستا هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر هێزه‌كانمان له باكووری سوریا نه‌هاتووه. تەنیا هێزەکانی خۆمان بۆ ئەو شوێنانەی باکووری سوریا گواستووەتەوە، کە دوورن لەو ناوچانەی ئەگەر هەیە تورکیا هێرشیان بکاتە سەر”.
لە راگەێندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا هاتووە” پێمان وایه دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سوریا، باشترین رێگه‌ی به‌دیهێنانی سه‌قامگیرییه. به‌داخه‌وه توركیا رێگه‌ی كاركردنی تاكلایه‌نه‌ی گرتووه‌ته‌به‌ر”.