نوچه
ئەو رووداوانەی ئێستا چاوەڕوان دەکرێت نیگەرانییەکی زۆری دروستكردووه، رەنگە ببێتە مایەی ئەوەی سەدان هەزار کەسی دیکە لەو ناوچانە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن، کە ئەمەش دەبێتە قەیرانێکی دیکە بۆ كورد به‌گشتیی و بۆ كوردی ڕۆژئاوای كوردستان به تایبه‌تی.
سه‌ركرده‌كانی كورد به‌تایبه‌تی سه‌رۆك بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیانه‌وه پێش به كاره‌ساتی شه‌ڕ و هێرشی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوا بگرن، هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌و كاته‌دا باشترین هه‌ل بوو، بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ داوایان لێبكرێ كوردی ڕۆژئاوا له‌و مه‌ترسییه بپارێزن. كه رووسیا كاریگه‌رترین زلهێزی ناوچه‌كه‌یه له سوریا.
هه‌رچی شاره‌زای سیاسیش هه‌یه ده‌ڵێن ”دەبوو ئەمریکا زیاتر بەرپرسانە بەرامبەر ئەو پرسە رەفتار بکات، بەدیلێک هەبێت بەر لەوەی خۆیان دەست بکێشنەوە لەو شوێنانە”.
ئه‌مریكا خیانه‌تی كرد(١)
بە گوتەی بەرپرسانی باڵای پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا و پشت‌تێکردن لە کورد، کارەساتبار، هەڵەی گەورە و خیانەتە.
میچ مەک کانڵ، سەرۆکی کۆماریخوازەکان، لە سینای ئەمریکا دەڵێت، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی ئێران، رووسیا و رژێمی ئەسەد تەواو دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، ئیدانەی ئەم سیاسەتەی ترەمپیان کردووە و بە توندی ڕەخنەیان لێگرتووە.
هۆشداری تره‌مپ بۆ توركیا(٢)
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،٨ی ئۆکتۆبەر لەبارەی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیداری سوپای تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان، هۆشداری دایە ئەنقەرە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە چوارچێوەی رێوشوێنە مرۆییەکان تێپەڕ بێت، تووڕەیی واشنتۆن ئابووری تورکیا پێکەوە دەپێچێت، هەر وەک پێشتر ئەم کارەمان کردووە.
لە بارەی پشت‌کردن لە کوردی ڕۆژئاوا، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، من لایەنگری هیچ لایەنێک ناکەم. ئێمە ساڵانیکە لە سوریاین، بڕیار وابوو بڕۆین و بگەڕێینەوە.
لە بارەی دۆخی ئێستا‌و ڕۆژئاوای کوردستان، ترەمپ دەڵێت، تورکیا ساڵانێکە لەگەڵ پەکەکە دەجەنگێت. ئەوان دوژمنی لەمێژینەی یەکترن. هەموو ئەم کێشانە لە سەرۆک ئۆباماوە دەستی پێ‌کرد. ئەو شەڕی ئەم دوو لایەنەی دەستپێکرد.
کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ(٣)
فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆک کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گوێ بە هەڕەشەکان نادات و “تورکیاش ئەو وڵاتە نییە دوای هەڕەشەکان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت”.
دوێنێ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەگەر ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات سنوور ببەزێنێت ئەوا ئابووری ئەو وڵاتە لەنێو دەبەن.
دوایین هه‌ڵوێستی تره‌مپ له‌سه‌ر كورد و ئۆپه‌راسیۆنی توركیا(٤)
له دوایین لێدوانی‌دا دوای بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سوریا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: كورد شه‌ڕكه‌ری زۆر باشن و هه‌رگیز پشتگوێ‌یان ناخه‌ن.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای كشانه‌وه‌شیان له باكووری سوریا، له‌سه‌ر هاوكارییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانیان بۆ هێزه كوردییه‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هۆشداری دایه توركیا و گوتی: ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه له‌ناو خاكی سووریا بۆمان دیاریكردووه، ئه‌وا ئابووری توركیا ده‌ڕوخێنین.
هه‌ڵوێست و داوای بارزانی له رووسیا(٤)
له تویتێكدا سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاند، له پێشهاته‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ره‌وشی ڕۆژئاوای كوردستان نیگه‌رانین.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان رووبه‌ڕووی نه‌هامه‌تی زیاتر نه‌بنه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی ئاشكراشیكردووه، بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان له په‌یوه‌ندیداین.

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بەشداری کۆبوونەوەی نێوان بارزانی و لاڤرۆڤی کرد و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “نیگەرانی خۆمان لە دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان بە لاڤرۆڤ راگەیاند، جەنابی سەرۆک بارزانی داوای لە لاڤرۆڤ کرد رووسیا هێزی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ئەوەی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان تووشی راکردن لەو ناوچانە نەبێت بەهۆی ئەو دۆخەی کە تووشی ئەو ناوچەیە هاتووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستانیش دروست نەکات”.
بەپێی راگەیێندراوێکی بارەگای بارزانی، بارودۆخی سووریا و دوا پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا تەوەرێكی دیکەی کۆبوونەوەکە بووە و “سەرۆك بارزانی نیگەرانییەكانی خۆی لەمەڕ ئاییندەی گەلی كورد لە سووریا بە وەزیری دەرەوەی رووسیا راگەیاند و داوایشیكرد رووسیا رۆڵی خۆی ببینێت لەوەی لە ئەگەری هەر رووداو و گۆڕانكارییەك رێگە لە قووڵتربوونی ئێش و ئازارەكانی گەلی كورد لە سووریا بگیرێت”.
نێچیرڤان بارزانی: رووسیا دەورێکی ئاشتیانەیان هەبێت(٥)
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی وەزیری دەرەوەی رووسیا و سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی نیگەرانی خۆی لەو دۆخەی ڕۆژئاوای کوردستان بە لاڤرۆڤ راگەیاندوە و داوای لە رووسیا کردووە رۆڵی ئاشتی لەو نێوەندەدا بگێڕێت.
فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی سەردانەکەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “سەردانەکە سەردانێکی زۆر زۆر گرنگ و بە نرخ بوو، دانیشتنەکان هەموویان سەرکەوتوو بوون، کاک نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکردووە کە ئەو گۆڕانکارییانەی تازە لە ڕۆژئاوای کوردستان روودەدات لە هەندێک بواری نیگەرانین. ئەمە سەرباری لەبەرچاوگرتنی مەترسییەکانی تورکیا بۆ ئاسایشی سنوورەکانی، بەڵام ڕۆژئاوا خەڵکی کوردستانی زۆر تێدایە و نیگەرانن لەوەی ئەو ئۆپەراسیۆنە ببێتەوە هۆی ئاوارەبوونی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان و بەهێزبوونەوەی داعش، بۆیە داوای لە رووسیا کردووە رۆڵی ئاشتی لەو نێوەندەدا بگێڕێت”.
فەوزی هەریری لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەدات، کە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدی لەوە کردووەتەوە کە “یەک ملیۆن و 200 هەزار ئاوارەی ناوخۆ و خەڵکی سووریامان لە باشووری کوردستان هەن و بارێکی قورسن و تاوەکو ئێستاش نەگەڕاونەتەوە جێگەی خۆیان. لەلایەکی دیکە هەر ئاڵوگۆڕێکی سەربازی رووبدات زەمینە بۆ داعش و تیرۆریستان خۆشدەکات تاوەکو جارێکی دیکە بگەڕێنەوە سەر سنوورەکانی باشووری کوردستان و دژایەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بکەن”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان “داوای لە لاڤرۆڤ و رووسیا کرد دەورێکی ئاشتیانەیان هەبێت لەو بابەتە و لەگەڵ سەرۆکی سووریا و سەرۆکی تورکیا ئەو بابەتە هێوربکەنەوە و نەگاتە ئاستێک خەڵک دەربەدەربێت”.
سەبارەت بەوەی، کە لاڤرۆڤ چ بەڵێنێکی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوە لەبارەی ئەوەی کە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان سەلامەت و پارێزراو دەبن، فەوزی هەریری گوتی: “لاڤرۆڤ گوتی ئێمە خەتێکی گەرممان لەگەڵ ئەنقەرە هەیە و 24 کاژێر پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەیە، پەیامەکە دەگەیێنین و ئاماژەی بەوەشداوە کە ئەوان لە مەترسییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تێدەگەن و هاوڕان کە دەبێت ئەو کێشەیە هێورببێتەوە”.
بەگوتەی فەوزی هەریری، لە کۆبوونەوکەدا لاڤرۆڤ گوتوویەتی، کە ئەوان لەگەڵ حکوومەتی سووریاش لەسەر خەت دەبن بۆ ئەوەی کوردەکانی سووریا شێوازێکی تێگەیشتنیان هەبێت تاوەکو هەردوولا بتوانن بە ئاشتی و ئارامی و بەبێ ئەوەی هیچ هەڕەشەیەک بۆ تورکیا و خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دروست ببێت.
سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت “بێگومان ئەمریکا دەوری هەیە و ئەنقەرەش دەوری ناوخۆی دەبێت، بەڵام رووسیا دەورێکی باڵای هەیە لە دیمەشق و دڵنیام ئەو کێشەیە بە جیدی لەلایەن لاڤرۆڤەوە وەردەگیرێت”.
پەیەدە و یەپەگە تەنها و تەنها بۆ کارێکی کاتی بەکارهێنراون(٦)
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند: پەیەدە دەسەڵاتی خۆی سەپاند و قوربانییەکی زۆریشی دا، بەڵام بەداخەوە کشانەوەی ئەمریکا لەو ناوچانە بەمانای ئەوە دێ تەنها و تەنها پەیەدە و یەپەگە بۆ کارێکی کاتی بەکار هێنراون.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان هەروەها گوتی: “ئەو بڕیارە دەیسەلمێنێ لەنێو هیچ رێککەوتنێکی سیاسیی پڕۆژە و پاڵپشتی بۆ داواکارییەکانی خەڵکی ڕۆژئاوا نەبووە و ئەم ناوچەیە دووبارە بۆ مەرامێکی تایبەت و کاتی بەکارهێندرا”.
سەفین دزەیی پێیوایە، خەڵکی سڤیلی ڕۆژئاوای کوردستان، زەرەرمەندی یەکەم بوون و زەرەرمەندی یەکەم دەبن و دەڵێت: “نیگەرانییەکی زۆرمان لەم رووداوانە هەیە و رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی سەتان هەزار کەسی دیکە لەو ناوچانە روو لە هەرێمی کوردستان بکەن”. دەشڵێت “ئەمریکا دەبوایە زیاتر بەرپرسانە بەرامبەر ئەو مەلەفە رەفتار بکات و پێش کشانەوەیان بەدیلێک هەبا”.
سەفین دزەیی هەروەها هۆشداریی دەدات لە چارەنووسی کەمپەکانی داعش و رایدەگەیێنێت: “چەندین کەمپی خەڵکانی داعش وەک ئەلهول هەنە و مەترسی لەسەر چارەنووسی 70 هەزار نیشتەجێی ئەو کەمپانە هەنە و مەترسی لەسەر هەموو ناوچەکە هەیە”.
عه‌لی فه‌یلی: رووسیا ده‌توانێ له‌و دۆخه هاوكاری كورد بكات
عه‌لی فه‌یلی، چاودێری سیاسیی كورد، تایبه‌ت به نوچه، له‌باره‌ی كاریگه‌ری هه‌وڵه‌كانی سه‌ركرده‌كانی باشوور سه‌باره‌ت به ڕۆژئاوای كوردستان، رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی سه‌ركرده‌كانی باشوور روون و ئاشكرایه و ئه‌وه‌ی پێیان بكرێ درێغی ناكه‌ن، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، كه خودی ئه‌م وڵاته یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كییه له ناوچه‌كه به تایبه‌تی له سووریا، ده‌توانن رۆڵی خۆیان هه‌بێ و شوێندانه‌ر بن.
فه‌یلی ده‌شڵێت، سه‌رۆك بارزنی داوای له وه‌زیری ده‌روه‌ی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، كردووه هه‌ڵوێستێكی روونیان هه‌بێ و دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان تێكنه‌چێ. ئه‌وانیش له به‌رانبه‌ردا به‌ڵێنیان داوه به‌گوێره‌ی ئیماكاناتی خۆیان پشتگیری بكه‌ن و لێنه‌گه‌ڕێن دۆخی كورد له‌وه زیاتر تێكبچێت.
دیاره ئه‌مریكا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پشتگیری له كورد كرد وه‌ك كارتێكی فشار له‌سه‌ر توركیا به كاری بهێنێ بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستی خۆیان، كاتێكیش گه‌یشتن به مه‌به‌ستی خۆیان، ده‌ستیان له پشتیوانی كورد هه‌ڵگرت. به‌ڵام به‌هۆی فشاری ناوخۆی ئه‌مریكاوه (كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌كان و سیناتۆره‌كان) كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی تره‌مپ داناوه.
كاروانێكی دیكه‌ی سه‌ربازیی راده‌ستی هه‌سه‌ده كرا(٧)
سەرەڕای بڕیاری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا، شەوی رابردوو هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازییان بۆهەسەدە رەوانە کرد.
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، شەوی رابردوو کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی کە لە 80 بارهەڵگر پێکهاتبوو، لەلایەن هاپەیمانی نێودەوڵەتییەوە رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە لە رۆژئاوای کوردستان کراوە.
روانگەی سووریا ئاشکراشی کردووە، کە ئەمە 29مین جارە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سووریا هاوکاری سەربازیی بۆ هەسەدە رەوانە دەکات.
خۆپیشاندان دژی له‌شكركێشی سوپای توركیا(٨)
دژی له‌شكركێشی سوپای توركیا، سه‌دان هاوڵاتی كورد له ناوچه جیاجیاكانی باكووری سووریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات( ڕۆژئاوای كوردستان)ـه‌وه روویان كردووه‌ته ناوچه‌كانی هاوسنووری توركیا.
هه‌روه‌ها هاوڵاتیان له قامیشلۆ، سه‌رێ كانی، گرێ سپی هاوسنووری توركیا گردبوونه‌ته‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن دژی هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزی ئه‌مه‌ریكی بۆ سوپای توركیا تا هێرش بكاته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوبه‌ری كوردی له ناوچه‌كه كۆتایی پێ بهێنێت.

سه‌رچاوه‌كان
١_ http://www.nuche.net/?p=143950
٢_ http://www.nuche.net/?p=143947
٣_ https://www.kurdistan24.net/so/news/20142fa3-7756-42f6-afdc-06dec1c7bd7d
٤_ http://www.nuche.net/?p=143995
٥_https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081020193
٦_ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/081020195
٧_ https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/071020192
٨_ https://www.kurdistan24.net/so/news/119f054b-bf8b-48f2-b752-0623fc7df69a
٩_ https://www.kurdistan24.net/so/news/86896915-1396-4525-a7fd-dd60068e2a78