نوچه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دووپاتیكرده‌وه، كورد شه‌ڕكه‌ری زۆر باشن و هه‌رگیز پشتگوێ‌یان ناخه‌ین، هاوكات ههڕەشه له توركیاش ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا زیاده‌ڕۆیی بكات، ئه‌وا ئابووری توركیا داده‌ڕوخێنێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئەوە دێت، كه ئه‌مڕۆ فوئاد ئوکتای، جێگری سەرۆك کۆماری تورکیا لە یەکەم کاردانەوەی فەرمی ئەنقەرە دژی گوتەکانی هه‌ڕه‌شه‌كانی شه‌وی رابردووی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند “وڵاتەکەی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی گوێ بە هەڕەشەکان نادات و تورکیاش ئەو وڵاتە نییە دوای هەڕەشەکان هەڵوێستی خۆی بگۆڕێت”.
له دوایین لێدوانی‌دا دوای بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكووری سوریا، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: كورد شه‌ڕكه‌ری زۆر باشن و هه‌رگیز پشتگوێ‌یان ناخه‌ن.
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، دوای كشانه‌وه‌شیان له باكووری سوریا، له‌سه‌ر هاوكارییه سه‌ربازی و ئابوورییه‌كانیان بۆ هێزه كوردییه‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بن.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا جارێكی دیكه هۆشداری دایه توركیا و گوتی: ئه‌گه‌ر توركیا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت كه له‌ناو خاكی سووریا بۆمان دیاریكردووه، ئه‌وا ئابووری توركیا ده‌ڕوخێنین.
شه‌وی رابردووش دۆناڵد تره‌مپ جه‌ختی كردبووه‌وه، ئه‌وان سنوورێكیان بۆ توركیا له‌ناو خاكی سووریا دیاریكردووه و ئه‌گه‌ر له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یدا توركیا ئه‌و سنووره ببه‌زێنێت، ئه‌وا گورزێكی كوشنده له ئابووری توركیا ده‌ده‌ن.