باندێکی دزینی نەوت ده‌ستگیر ده‌كرێت

0

نوچه‌

باندێکی دزینی نەوتی هەرێمی کوردستان، لەکاتی کونکردنی بۆڕی سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان – تورکیا، له‌لایه‌ن ئاژانسی پاراستن و بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی پارێزگای دهۆک دەستگیرکران.

بەرپرسێکی ئاگادار لە ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان لە دهۆک ئەو زانیارییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند: “کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی 1-10-2019، هێزە ئەمنییەکانی دهۆک لە بەنزینخانەیەکی نزیک دووڕیانی کواشێی سەر بە قەزای سێمێل لەسەر رێگەی نێودەوڵەتی قەزای سێمێل – زاخۆ، باندێکی دزینی نەوتیان لەکاتی دزیکردن و داگرتنی تانکەری گازدا دەستگیرکردووە، کە بە درێژایی زیاتر لە یەک کیلۆمەتر بۆڕی سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان – تورکیایان کونکردبوو و بەنیازبوون بە قاچاخ نەوتەکە بدزن و بیفرۆشن”.

ئەو بەرپرسە ئەمنییەی دهۆک، کە نەویست ناوی بڵاوبکرێتەوە لەبارەی تۆمەتبارەکان گوتی “تاوەکو ئێستا پێنج کەس لەسەر ئەو کارە دەستگیرکراون، کە خەڵکی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆکن. بەپێ یاسا ئەو تۆمەتبارانە رەوانەى دادگاکراون و لێکوڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە”.

بەگوتەی ئەو سەرچاوەیە “ماوەی مانگێک بوو ئەوان سەرقاڵی ئەو کارەبوون و ویستوویانە بە قاچاخ بیفرۆشن، بەڵام دواتر هەموویان دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەشیان لەگەڵدا دەکرێت”.

ئەمە دووەم حاڵەتی “دزینی نەوت”ـە لە سنووری پارێزگای دهۆک ئاشکرا دەکرێت، ساڵی رابردووش لەسەر کونکردنی بۆڕی نەوتی کێڵگەکانی نەوتی قەزای شێخان، کە بۆڕی سەرەکی نەوتی هەرێمی کوردستان – تورکیای پێدا دەڕوات چەند کەسێک دەستگیرکران.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com