هاوكاری سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كرێت

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

سەرەڕای بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی له‌ باكووری سوریا(رۆژئاوای كوردستان)، شەوی رابردوو، هاوپەیمانان کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیان بۆ هەسەدە رەوانە کرد.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند: شەوی رابردوو کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازیی، کە لە ٨٠ بارهەڵگر پێکهاتبوو، لەلایەن هاپەیمانی نێودەوڵەتییەوە رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان کراوە.

روانگەی سووریا ده‌ڵێت، ئەمە ٢٩مین جارە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوای بڕیاری ترەمپ بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، هاوکاری سەربازیی بۆ هەسەدە رەوانە دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com