سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکان کۆکراوەتەوە

0

نوچەنێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە سوریا ئامادەکارییەکان تەواوکراون. هێزێکی زۆر لەسەرسنوورەکان جێگیرکراون.

دوای ئەنجامدانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی، لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تورکیا سەرقاڵی خۆ ئامادەکردنە بۆ هێرشکردنە سەر سوریا.

بەپێی زانیارییەکان، تورکیا هێزێکی زۆری لە ناوچە سنوورییەکان کۆکردۆتەوەو، وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتەش رایگەیاند، کە ئامادەکارییەکان بۆ هێرشکردنە سەر ڕۆژهەڵاتی فورات تەواوبوون.

هەسەدە، ڕۆژی رابردوو، وێڕای داواکاری لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ رێگری لە هێرشی تورکیا رایانگەیاند، بێ دوودڵی ئامادەی بەرگرین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com