نوچە-ئێن بی سی
کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، بڕیاری سەرۆکی ئەم وڵاتە بۆ کشانەوەی هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا ئیدانە دەکەن.
بە گوتەی بەرپرسانی باڵای پارتی کۆماریخوازی ئەمریکا، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا و پشتتێکردن لە کورد، کارەساتبار وهەڵەی گەورە و خیانەتە.
میچ مەک کانڵ، سەرۆکی کۆماریخوازەکان، لە سینای ئەمریکا دەڵێت، بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بە پلەی یەکەم لە بەرژەوەندی ئێران، رووسیا و رژێمی ئەسەد تەواو دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی کۆماریخوازەکانی ئەمریکا، ئیدانەی ئەم سیاسەتەی ترەمپیان کردووە و بە توندی ڕەخنەیان لێگرتووە.