نوچە-ئاژانسەکان
سەرۆکی ئەمریکا، لە دوایین لێدوانی لە بارەی پلانی سەربازی تورکیا و هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەڵوێستی وەرگرت.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە،٨ی ئۆکتۆبەر لەبارەی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێکی مەترسیداری سوپای تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان، هۆشداری دایە ئەنقەرە.
سەرۆکی ئەمریکا گوتی، ئەگەر ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا لە چوارچێوەی رێوشوێنە مرۆییەکان تێپەڕ بێت، تووڕەیی واشنتۆن ئابووری تورکیا پێکەوە دەپێچێت، هەر وەک پێشتر ئەم کارەمان کردووە.
لە بارەی پشتکردن لە کوردی ڕۆژئاوا، سەرۆکی ئەمریکا گوتی، من لایەنگری هیچ لایەنێک ناکەم. ئێمە ساڵانیکە لە سوریاین، بڕیار وابوو بڕۆین و بگەڕێینەوە.
لە بارەی دۆخی ئێستاو ڕۆژئاوای کوردستان، ترەمپ دەڵێت، تورکیا ساڵانێکە لەگەڵ پەکەکە دەجەنگێت. ئەوان دوژمنی لەمێژینەی یەکترن. هەموو ئەم کێشانە لە سەرۆک ئۆباماوە دەستی پێکرد. ئەو شەڕی ئەم دوو لایەنەی دەستپێکرد.