نوچە-الحدث
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، لە بەیاننامەیەکدا لە بارەی هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات، هۆشداری دەدات.
دەزگای دیبلۆماسی فەڕەنسا رایگەیاند، هەر جۆرە هێرشێکی سوپای تورکیا، دژ بە بەرژەوەندی هاوپەیمانێتی دژ بە داعشە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا هاتووە، نیگەرانی هێرشی یەکلایەنەی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فوراتین، ئەمە تەنها یەک ئەنجامی دەبێت، لە ناوچوونی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.
پێشتریش یەکێتی ئەوروپا لە بەیاننامەیەکدا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، هۆشداری داوە.