نوچه
دوای كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ له به‌غداوه گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی لێ‌كرد.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان، لاڤرۆڤ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
دواتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و هه‌ردوولا كۆبوونه‌وه.
ده‌قی راگه‌یێندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی رووسیا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 2019/10/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای رووسی بە سەرۆکایەتی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی رووسیا کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری، سەرۆک وەزیران ئامادەبوو، وەزیری دەرەوەی رووسیا دووبارە پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بە پەیوەندی مێژوویی نێوان گەلی کورد و رووسیا و مانەوەی سەرکردەی مێژوویی کورد مەلا مستەفا بارزانی کرد لە رووسیا.

لە کۆبوونەکەدا جەخت لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و رووسیا کرایەوە و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کورستان ئاماژەی بەوەدا، کە پێشوازی لە بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانمان لەگەڵ رووسیادا دەکەین، لەمبارەیەوە وەزیری دەرەوەی رووسیا، ستایشی سەقامگیریی دۆخی ئاسایشی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەیی وەبەرهێنەرانی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ سەرمایەگوزاریکردن لە هەرێمی کوردستان. هەروەها پشتگیریشی لە هەبوونی گەشتی راستەوخۆ لە نێوان هەولێر و مۆسکۆ کرد.

لە تەوەرێکی کۆبوونەوەکەدا باس لە جموجۆڵ و هەڕەشەکانی داعش کرا لە چەند ناوچەیەکی عیراق و سوریا. هەردوولا هاوڕابوون، کە داعش هێشتاش مایەی هەڕەشەیە لەو ناوچانە. لاڤرۆڤ ستایشی رۆڵی گرنگی پێشمەرگە و کوردی کرد لە عێراق و سوریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش و ئامادەیی رووسیاشی دەربڕی بۆ هەر هاوکارییەک، کە لە مبارەیەوە پێویست بێت.
هەروەها لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی سوریا کرا. ئاماژە بەوە درا، کە گرژبوونی زیاتری دۆخەکە زیانێکی زۆر بە خەڵکی ناوچەکە دەگەیەنێت. هەردوولا هاوڕابوون، کە کورد رۆڵی خۆی لە داهاتووی سوریادا هەبێت.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیشکی خستە سەر گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ئاماژەی بەوەدا، کە گفتوگۆکان بە ئامانجی گەیشتن بە رێککەوتن بەردەوامن. وەزیری دەرەوەی رووسیا پشتگیریی وڵاتەکەی بۆ گفتوگۆکانی نێوان هەردوولا دەربڕی.