نوچه: ئاژانسهكان
دوو سیناتۆری ناسراوی ئەمریکا، پڕۆژە بڕیارێک دەدەنە کۆنگرێسی وڵاتەکەیان، کە تایبەتە بە سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا ئەگەر بێتو ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە ئەنجام بدات.
له لایهكی دیكهوه ئێوارهی ئەمڕۆ، كاتژمێر ٦:٣٠ سهرۆكی ئهمریكا، لەتوویتێکدا هۆشداری دایە تورکیا، کە هەنگاوەکانی لەسنوور دەرنەچن، ئەگەر هەرشتێک بکەن لە سنوور دەربچێت، ئەوا ئابوورییەکەیان وێران دەکات.
لیندزی گراهام و ڤان هۆڵین، ئەندامانی کۆنگرێسن لەسەر پشکی هەردوو پارتی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان، پڕۆژە بڕیارەکەیان لەبارەی سەپاندنی سزا بەسەر تورکیا و دەرکردنی ئەو وڵاتەیە لە هاوپەیمانێتی ناتۆ.
لیندزی گراهام لەبارەی پڕۆژە بڕیارەکە دەڵێت “هەموو کارێک دەکەم لە توانامدا بێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر سوپای تورکیا و ئابوورییەکەیدا، ئەگەر یەک پێ بنێنە ناو سووریاوە”.
پرۆژەکەبڕیارەکە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆککۆماری تورکیا، دواتریش راگەیێندراوەکەی کۆشکی سپی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و نەمانی سوپای ئەمریکا لەو ناوچەیە دێت.