وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا گه‌یشته‌ هه‌ولێر

0

نوچه‌

وەزیری دەرەوەی رووسیا، دوای سەردانەکەی بۆ بە‌غدا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی عێراق، گەیشتە هەولێر و لەلایەن مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە 7-10-2019) كاتژمێر 6:40، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، دوای سەردانی بۆ بەغدا بە یاوەری شاندێک گەیشتە هەولێر و لە فڕۆکەخانەوەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لێکرا. بڕیارە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.

به‌پێی زانیارییه‌كان، كاتژمێر ٧:١٠ كۆبوونه‌وه‌ی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی رووسیا دەستیپێکرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com