ئاسایش دانپێدانانی بكوژی خێزانه 5 كه‌سییه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌

0

نوچه‌

ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه‌ ٧-١٠-٢٠١٩)، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر ده‌قی دانپێدانانی تاوانبار فه‌ره‌یدون كه‌ریم ڕه‌مه‌زان بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ خێزانێكی 5 كه‌سی له‌ گوندی پیرڕه‌شی شاری هه‌ولێر كوشتبوو.

هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، لێکۆڵینەوەکان لە تاوانی کوشتنی خێزانێکی پێنج کەسی گەیشتنە ئەنجامی کۆتایی و تاوانبار دانی بە تاوانەکەیدا ناوە

له‌وباره‌یه‌وه‌ راگه‌یێنراوێكیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێن: “وەک لە راگەیاندراوی پێشووماندا ئاماژەمان پێدا، تاوانبار (فریدون کریم ڕەمەزان) هەستاوە بە کوشتنی تەواوی ئەندامانی خێزانێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان، کە نیشتەجێی گوندی (پیرڕەش)ـی شاری هەولێر بوون، دوای ئەنجامدانی تاوانەکەیشی، تەرمی قوربانییەکانی بەجێهێشتووە.

بەپێی دانپێدانانەکەی کە لەگەڵ ئەم راگەیاندراوەدا بڵاوکراوەتەوە، تاوانبار زیاتر لە دوو ساڵە، په‌یوه‌ندیی دراوسێیەتی لەگەڵ (بسام حسین رسوڵ) ناسراو بە (هەیسەم) هەبووە، نزیکەی مانگێکیشە ساردی کەوتبووە نێوانیان، بەڵام ئیوارەی 2/10/2019 تاوانبار بە ئۆتۆمۆبێلەکەی خۆی، ئەو خێزانەی بردووەتە پیاسەکردن، پاشان دەمەقاڵى لە نێوان تاوانبار (فه‌ریدون) و (هەیسەم)ـی قوربانی دروست بووە، لە ئەنجامدا تاوانبار بە چەکی کڵاشینکۆف (هەیسەم)ــی کوشتووە، پاشان دەستڕێژی لە هاوسەرەکەی هەیسەم بەناوی (سوالین محمد نزیر) کردووە، ئینجا هەر سێ منداڵەکەی (حسین 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محمد 5 ساڵ)ــی کوشتووە. بە پێی دانپێدانانی تاوانبار، سۆلین هێشتا زیندوو بووە، کە تاوانبار خوێن ساردانە بە بەرد کوشتوویەتی.

ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، لە رێکەوتی 3/10/2019 و تەنها یەک ڕۆژ دوای ئەنجامدانی تاوانەکە، تەرمی قوربانییەکانی دۆزیوەتەوە، هەمان ڕۆژیش تاوانبار دەستگیرکراوە و بەپێی رێککارە یاساییەکان لێکۆڵینەوەکان ئەنجامدراون و که‌یسی تاوانبار ره‌وانه‌ی دادگا کراوه.

بکوژەکە خاوەنی 4 منداڵە و 3 منداڵی خێزانەکە دەکوژێت

بکوژەکە خاوەنی 4 منداڵە و 3 منداڵی خێزانەکە دەکوژێت دانپێدانانی بکوژی خێزانە پێنج کەسییەکەی هەولێر ببینە کە دەڵێت ژنەکەم بە بەرد کوشتووە

Publicerat av Kurdistan24 Måndag 7 oktober 2019

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com