نوچه
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایدهگهیهێنێت، ماوەی سێ ساڵی هێرشی تورکیایان بۆ سەر کوردەکان ڕاگرتووە، بەڵام ئیدی ئەوان لەو جەنگە دێنە دەرەوە.
لە زنجیرە تویتێکدا، ترەمپ لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سوریا نووسیویەتی، کوردەکان لەگەڵ ئێمە جەنگان، بەڵام ئێمەش پارە و چەکی زۆرمان پێدان. من ماوەی سێ ساڵی جەنگی نێوان تورک و کوردم وەستاندووە، بەڵام لەو کارە ئیتر ئێمە دێینە دەرەوە.
سهرۆكی ئهمریكا ئاماژهی بهوهداوه، كه ئەمریکا نیازی هەبوو تەنها سی ڕۆژ لە سوریا بمێنێتەوە، بەڵام ماوەکە درێژەی کێشا. ئێمە سەربازەکانمان دهگەڕێنینەوە نشتیمان.
ترەمپ لە بارەی جەنگی سوریا نووسیویەتی، ئێمە لەو جێیە دەجەنگین، کە سوودی بۆمان هەبێت و تەنها بۆ سەرکەوتن جەنگ دەکەین.