نوچەنێت
هەسەدە رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە سنوورەکانی تورکیا کشانەوەو ئەمریکا پابەندی ئەرکی خۆی نەبوو.
ئەمڕۆ کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، کە ئەوان نە دەبنە بەشێک لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات و نە دژن.
فەرماندەی گشتیی ھێزەكان سوریای دیموكرات، راگەێندراوێكی بڵاوکردەوەو تییدا هاتووە”ئەمەریكا پابەندی ئەركی خۆی نەبوو، ھێزەكانی لە سنوورەكانی توركیا كشاندووەتەوە”.
هەر لە راگەێندراوەکەدا نووسراوە”ئێستا توركیا ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر ڕۆژھەڵات و باكووری سوریا دەكات، ئەمەش كاریگەری زۆر دەكاتە سەر شەڕی داعش و ئەو ئاسایش و ئارامییەی لە ناوچەكە بە دەستھاتووە لەناو دەچێت. ئێمەش بێ دوودڵی بەرگری دەکەین”.