نوچەنێت
بەپێی فەرمانی عادل عەبدولمەهدی، دەبێت سوپای عیراق لە شاری سەدر بکشێتەوەو پۆلیسی فیدڕاڵ شوێنیان بگرێتەوە.
ماوەی ٨ ڕۆژە خۆپیشاندان، لە شارەکانی عێراق، بەردەوامە، تا ئێستا ١٠٠ کوژراو و نزیکەی پێنجسەد بریندارهەن. خۆپیشاندەران هێزەکانی سوپای عیراق بە کوشتنی هاوڵاتیان تۆمەتبار دەکەن.
سەرۆک وەزیرانی عێراق، کە هاوکات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشە، فه‌رمانی به سوپای عێراق كرد هێزه‌كانی له (شاری سه‌در)ـی به‌غدا بكشێنێته‌وه و پۆلیسی فیدڕاڵی شوێنیان بگرێته‌وه. بۆ ئەوەی لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراو لە خۆپیشاندانەکان، ئەم هێزانە دووچاری هەڵە نەبنەوە.
میدیای فەرمی حکوومەتی عیراق رایگەیاند، به فه‌رمانی عادل عه‌بدولمه‌هدی، فه‌رمانده‌ی گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ده‌ست بە كشانه‌وه‌ی هێزەکانی سوپای عێراق كراوه كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هێنرابوونه ناو (شاری سه‌در) له به‌غدا و پۆلیسی فیدڕاڵ شوێنیان دەگرێتەوە.