پلە بەرزکردنەوە دەست پێدەکات

0

نوچەنێت

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند، بڕیاری كۆتایی لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دراوە. بەمزوانە جێبەجێدەکرێت.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردە، كە گشتاندنی بۆ كراوە بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی سەر بەوەزارەت، داوا كراوە زانیاری لەسەر میلاكی مامۆستا و فەرمانبەرانی ساڵەكانی ٢٠١٦ ،٢٠١٧ ، ٢٠١٨ ، ٢٠١٩ و ٢٠٢٠، رەوانە بكەن بەپێی پلەكانیان و دیاریكردنی مووچەیان بە هۆی پلەبەرزكردنەوەیان و دوایین وادەش بۆ ناردنی زانیارییەكان، حەوتی ئەم مانگەیە.

سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان، ئەحمەد گەرمیانی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتووە”ئێمە سەردانی وەزارەتی داراییمان كرد و یەكێك لە داواكارییەكانمان دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە بوو، ئەوانیش باسیان لەوە كرد كە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری لێ داوە و داوایان لە هەموو وەزارەتەكان كردووە، زانیارییان بۆ ڕەوانە بكەن بۆ ئەوەی پلەبەرزكردنەوە دەست پێبكاتەوە”.

ئەحمەد گەرمیانی هەروەها دەڵێت”دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە، هەموو مامۆستا و فەرمانبەران دەگرێتەوە، چونكە چەندین ساڵە ڕاگیراوە، بۆیە ئەمە كارێكی باشە و یەكێكە لە داواكارییەكانی ئێمە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com