نوچە-سکای نیوز
هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرامبەر بە هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا، سەبارەت بە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی زەمینی و ئاسمانی بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان هەڵوێستی وەرگرت.
هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا، جەخت دەکاتەوە کە ئەم هەوڵانەی تورکیا تەنها بۆ ئاوارەکردنی خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستانە.
هەسەدە رایگەیاند، هەوڵەکانی تورکیا بە ئاراستەی هەڵگیرسانی شەڕێکی بەردەوام و هەمیشەییە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی هەسەدەدا هاتووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات، پابەندی هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنی ناوچەی ئارام بوونە و هێزەکانیان لە تەل ئەبیز و سەرێکانی پاشەکشە پێکردووە.
هەروەها دەڵێن، لە پێنج ساڵی ڕابردوودا،١١ هەزار لە هێزەکانیان بوونەتە قوربانی و هۆشداریش دەدەن، کە هەر جۆرە هێرشێکی تورکیا هەوڵەکانی هاوپەیمانان لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕی دژ بە داعش لاواز دەکات.