نوچەنێت
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی گرنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک نووسیویەتی” لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌کردنه‌وه‌و ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی، له مووچه و خانه‌نشینی و به‌خشین و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان کۆده‌بێته‌وه، بڕیاره وه‌ک یه‌که‌م پڕۆژه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بکرێت له په‌رله‌مان”.
لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەیاسای چاکسازی لەلایەن پەرلەمانەوە ئاراستەی حکوومەت کرا، بەڵام لە پەرلەمان کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی لەسەرنەبوو، دواخرا.
پەرلەمانتارەکەی گۆڕان، داوای پشتیوانی بۆ ئەم پڕۆژەیاسایە دەکات”ده‌رچواندنی ئه‌م یاسایەش پێویستی به پشتیوانی هه‌مووانه، چونکە ڕێکخستنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه سنووریه‌کان و باجی کۆمپانیاکان هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرنگه بۆ چاکسازی، چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌مان ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی کردوه‌و بڕیاردراوه پێداچونه‌وه‌و چاکسازی بۆ بکرێت”.