نوچە-ئاژانسەکان
کۆشكی سپی لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند، هێزەکانی لە ناوچەی ئارام دەکشێنێتەوە و ڕێگە بە تورکیا دەدات، کە هێرشەکانی بۆ سەر ئەم ناوچەیە دەست پێدەکات .
بە گوێرەی بەیاننامەیەکی فەرمی کۆشكی سپی، تورکیا دەبێ بەرپرسیارێتی چۆنێتی هەڵسوکەوت بەرامبەر بە دیلەکانی داعش بگرێتە ئەستۆ.
ڕاگەیێندراوەکەی کۆشكی سپی، ئاماژە بە گفتوگۆی تەلەفۆنی ترەمپ و ئەردۆغان دەکات و جەخت دەکاتەوە، کە تورکیا بەمزوانە ئۆپەراسیۆنی سەربازی خۆی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکات.
کۆشكی سپی دەڵێت، هێزەکانی ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنە نابن.