نوچەنێت
وەزیری دەرەوەی روسیا، سەردانی عیراق و هەرێمی کوردستان، دەکات و لەگەڵ گەورەبەرپرسان کۆدەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە، ٧-١٠-٢٠١٩، سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا، بەسەردانێک بگاتە بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، کۆببێتەوە. دواتر سەردانی هەولێر بکات و بەهەمان شێوە لەگەڵ گەورە بەرپرسان کۆببێتەوە.
بەپێی هەواڵەکان، سەردانەکە بەمەبەستی پەرەدان بەپەیوەندییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان دەبێت.