ئەسعەد مورادی
كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ عێراق كێشه‌كانی یه‌كلا بكاته‌وه، ئه‌گه‌ر بێت و بتوانێ به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه و داتا به‌ڵگه‌كانی بخاته‌ڕوو، ته‌نیا به‌و قه‌ره‌بووه دارایییانه‌ی له ئه‌نجامی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق لێی كه‌وتووه، بودجه‌ی چه‌ند ساڵی داهاتووی وڵات دابین بكات، ئه‌مه‌ش پێویستی به لێزانینی شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی ئه‌و لیژنانه‌یه كه له‌گه‌ڵ به‌غدا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دادگای نێوده‌وڵه‌تی داده‌نیشن.
بێگومان یه‌كێك له‌گرفته‌كانی وڵاته دواكه‌تووه‌كان كه‌می راده‌ی پێكهێنانی سه‌رمایه‌یه و ئه‌م كه‌می سه‌رمایه‌یه وای له‌م وڵاتانه كردووه، كه تووشی كێشه‌ی دارایی ببن و بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایییه‌ی، كه له دارایی ئه‌م وڵاتانه‌دا دروست ده‌بێ، ئه‌م وڵاتانه (واته وڵاته دوا كه‌وتووه‌كان) په‌نا ده‌به‌نه بهرقهرزكردن، چونكه پێیانوایه تاكه رێگه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی كهمووكورتی داراییه‌كه‌یان قه‌رزكردنه.
گرنگترین ئه‌و هۆكارانه‌ی وایكرد عێراق قه‌رز بكات شه‌ڕ و چه‌ند هۆكاركی دیكه‌ش.
یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه به سامانه‌وه، چونكه پێویستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه بۆ خه‌رج كردنی و پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی جه‌نگ، چ بۆ كڕینی شمه‌كی جه‌نگ یان كه‌رسته‌ی جه‌نگ، یا چ بۆ خه‌رج كردنی لایه‌نی ته‌ندروستی بێ، بۆ ئه‌و سه‌ربازانه‌ی كه له جه‌نگه‌كه‌دا به‌شدارن. بێگومان بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ش كه له جه‌نگه‌دا خه‌رج ده‌كرێت زۆر جار ده‌وڵه‌ت په‌نا ده‌باته به‌ر قه‌رزكردن له ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌كان.
حكومه‌تی عێراق زیاتر له 42 ترلیۆن دینار قه‌رزداری هه‌رێمه (١)
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێت، حكوومه‌تی عێراق زیاتر له 42 ترلیۆن دینار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه، به‌غدا هیچ كاتێك مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت، هۆكاره‌كه‌یشی ئەقڵیهتی حوكمڕانانی عێراقە.
له ساڵی 2003ـه‌وه تا ئێستا
حكوومه‌تی عێراق 42 ترلیۆن و 300ملیار دینار
قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه
گوتیشی، ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به هه‌رێمی كوردستان، 17%ـی گشت بوودجهکەی عێراق، هی هەرێمە، به‌ڵام تا ئێستا نیوه‌ی ئه‌و ڕێژه‌یش ڕه‌وانه نه‌كراوه، له‌سه‌ر بوودجه‌ی 2015 ڕێككه‌وتن له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرا و، بوو به یاسا، به‌ڵام حكوومه‌تی عێراق پابه‌ند نییە، هەڵبەت نەک له‌به‌ر بێ پاره‌یی، به‌ڵكو خەتای ئەو ئهقڵیهتەیە گوایە عێراق به‌ڕێوه ده‌بات؛ یەک بە بارە خۆم، پێموایە ئەو حكوومهتەی عێراق، هەرگیزاوهەرگیز بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان نانێرێت.
له ساڵی 2003ـه‌وه تا ساڵى (2016) حكوومه‌تی عێراق 42 ترلیۆن و 300ملیار دینار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه بووە؛ له‌و بڕه 15 ترلیۆن دیناری هی هێزی پێشمه‌رگه‌ی بوو. عێراق نه‌ك له قۆناغی پێش چاكسازی، له قۆناغی چاكسازییشدا، مافی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت.
هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ‌دا هه‌یه(٢)
نه‌جیبه نه‌جیب، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ئابوورى، له (28 تشرینی دووه‌م 2016) به ماڵپه‌رى سۆمه‌رییه نیوزى رایگه‌یاند: هه‌رێمى كوردستان كێشه‌ى له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ‌دا هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕۆژانه‌ش 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ڕاده‌ستى كۆمپانیای سۆمۆ بكات، له‌گه‌ڵ داهاتى گومرك، حكوومه‌تى فیدڕاڵ ئه‌وه‌نده پاره نادات به‌شى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بكات و گوتیشی: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه و شایسته داراییه‌كانى چاودێری كۆمه‌لایه‌تی له هه‌رێمى كوردستان ده‌گاته 890 ملیار دینار له مانگێكدا، ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى به‌غدا ده‌یدات كه‌متره له یه‌ك له‌سه‌ر چوارى ئه‌و پاره‌یه.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، له‌وه‌ی، كه زیاتر له 77 ملیار دۆلارى هه‌رێمى كوردستان، لاى حكوومه‌تى فیدڕاڵه،
حكومه‌تی عێراق
80 ملیار دۆلار
قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه
شاندێکی هه‌رێم بە مەبەستی گفتوگۆ سەبارەت بە پرسی بوودجە سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات(٣)
له کۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەت جه‌ختیشیكرده‌وه كه هەرێمی کوردستان به گوێره‌ی ده‌ستوور نیازی رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراقی فیدڕال له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كێشه‌كان هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئامانج و كارنامه‌ی سه‌ردانی شانده‌كه‌ش عادل ئاشكرایكرد، پرسگه‌لێك هه‌ن، كه پێویسته بۆ چاره‌سه‌ری له‌گه‌ڵ به‌غدا تاوتوێ بكرێن، گرنگترینیان پرسی بودجه و ئه‌و كێشانه‌ن كه تا ئێستا له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به هه‌ڵواسراوی ماونه‌ته‌وه.
جوتیار عادل راشیگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له‌به‌رده‌ستن، حكوومه‌تی عێراق 80 ملیار دۆلار قه‌رزداری هه‌رێمی كوردستانه.
به‌غدا به‌زاره‌كی وه‌ڵامی داواكارییه‌كی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه
و ده‌ڵێت ”ئاماده‌نین هیچ بڕه قه‌رزێكی هه‌رێم بده‌نه‌وه”
ئاماده‌نییه هیچ بڕه قه‌رزێكی بۆ بداته‌وه(٤)
حكوومه‌تی عێراق، سه‌باره‌ت به داواكارى هه‌رێمى كوردستان بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى له‌لایه‌ن به‌غداوه، وه‌ڵامی هه‌رێمی كوردستانى دایه‌وه، ئاماده نییه هیچ بڕه قه‌رزێكی بۆ بداته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی په‌یسه‌رپرێس، حكومه‌تی به‌غدا به‌زاره‌كی وه‌ڵامی داواكارییه‌كی هه‌رێمی داوه‌ته‌وه، كه‌تایبه‌ت بووه به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غداوه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى په‌یسه‌ر، وه‌ڵامه‌كه‌ی حكوومه‌تی به‌غداد له‌رێگه‌ی فواد حوسێن-ه‌وه گه‌یه‌ندراوه‌ته هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی رایگه‌یاندووه، هه‌رێمی كوردستان به‌ئازادانه خۆی بڕیاری ئابووری سه‌ربه‌خۆی داوه و ده‌ستیكردووه به‌فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی و هیچ ڕاوێژێكیشیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه، بۆیه ئه‌وان ئاماده‌نین هیچ بڕهقهرزێكی هه‌رێم بده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی په‌یسه‌رپرێس ده‌ڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق بۆچوونیشی بگۆڕدرێت و ئاماده‌بێت قه‌رزه‌كانی سه‌ر هه‌رێم بداته‌وه ناتوانێت، چونكه به‌پێی ده‌ستووری عێراق هه‌ر قه‌رزێك ده‌وڵه‌ت ده‌یكات ده‌بێت به پرۆژه‌یه‌ك بڕی قه‌رزه‌كه و لایه‌نی قه‌رزده‌ر و مه‌رجه‌كان و ڕێژه‌ی سوود ئاماده‌بكرێت و ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت دوای ئه‌وه، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرا، حكومه‌ت ده‌توانێت قه‌رزه‌كه وه‌ربگرێت به‌ڵام قه‌رزه‌كانی هه‌رێم ڕه‌زامه‌ندی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان بۆ وه‌رنه‌گیراوه.
له‌به‌رانبه‌ردا ڕۆژی ٨-٩-٢٠١٩ مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كۆبووه‌وە، مه‌رجی ڕاده‌ستكردنی ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه‌ی به به‌غداد، به‌سته‌وه به‌دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی سه‌رهه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان
١_ http://www.kdp.info/a/d.aspx?l=13&a=83262
٣_ https://www.kurdistan24.net/so/news/3418bb2d-ba34-41f3-9884-1e5934143089