هه‌ولێر: كوڕێك باوكی خۆی ده‌كوژێت

0

نوچه‌

لە هەولێر له‌ گەڕەکی قەڵاتی نوێ، باوکێک و کوڕەکەی دەبێتە شەڕیان و کوڕەکە بە گوللـەی کلاشینکۆف باوکەکەى دەیکوژێت. پۆلیسی هه‌ولێریش ده‌ڵێت ”لە ئەنجامی كێشەیەكی خێزانی روویداوە”.

له‌ لێدوانتی تایبه‌ت به‌ نوچه‌، هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر، له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه‌ راگەیاند: رووداوەکە نیوەڕۆی ئەمڕۆ (یەكشەممە، ٦-١٠-٢٠١٩) لە ئەنجامی كێشەیەكی خێزانی روویداوە”.

هۆگر عەزیز دەڵێت “دەستگیراوە بەسەر کڵاشینکۆفەکە، ئەو کوڕەش ئێستا لە بنكەی پۆلیسی بنەسڵاوە لێكۆڵینەوەی لەگەڵدا دەكرێت”.

هه‌روه‌ها پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا لەمبارەیەوە چۆنییەتی رووداوەکەی لەسەر زاری کوڕەکە باس دەکات، بە گوتەی بکوژەکە، هۆکاری کوشنتی باوکی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی خێزانی. گوایە باوکی لە دایکی داوە و هەوڵی داوە بە چەك لەویش بدات، بۆیە ئەویش چەکەکەی لێ سەندووە و چەند گوللـەیەکی لێداوە و کوشتوویەتی”.

پۆلیسی هەولێر هەروەها دەڵێت “بەگوتەی دراوسێکانیان؛ ئەم خێزانە چەند منداڵێکیان نەخۆشیی دەروونییان هەیە”. “بكوژەكە كە ناوی (ر.)ـە و تەمەنی ٢٧ ساڵە، دەستگیركراوە”.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، باوکەکە ناوی یونس عومەر قادرــە، تەمەنی ٤٦ ساڵ بووە و پێشمەرگە و كەمئەندامی سەنگەر بووە، بەگوتەی پۆلیسیش “نەخۆشیی دەروونی هەبووە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com