پارێزگاری به‌غدا له‌كار دوورده‌خرێته‌وه‌

0

نوچه‌

ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا داوای دەستلەکارکێشانەوەی پارێزگاری قبوڵ کرد و ده‌رگای خۆپاڵاوتنیشی بۆ ماوه‌ی پێج ڕۆژ كرده‌وه‌.

لە سێ شەممەی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی عێراق، بەهۆی زۆری گەندەڵی و کەمی خزمەتگوزاری دەستیپێکرد، بەوهۆیەوە نزیكه‌ی ١٠٠ کەس کوژراون و نزیکەی چوار هەزاری دیکە بریندار بوون.

به‌گوێره‌ی میدیای فەرمی عێراق، ئەمڕۆ (یه‌كشه‌ممه‌ ٦-١٠-٢٠١٩)، ئەنجوومەنی پارێزگای بەغدا بە کۆی دەنگ فەلاح جەزائیری، لە پۆستی پارێزگار دوورخستووەتەوە و پۆ پڕکردنەوەی پۆستەکەش دەرگای خۆپاڵاوتنی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ کردەوە.

به‌پێی میدیا عێراقییه‌كان، یه‌ك هه‌فته‌ پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، پارێزگاری بەغدا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی کردبوو، ئەمڕۆ دەنگ لەسەر داواکەی درا.

دوای چەند ڕۆژ لە خۆپیشاندان، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەڵێنی داوە، کە داواکاریی خۆپیشاندەران جێبەجێ بکات و ئەمڕۆش چەند چاکسازییەکی راگەیاند.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com