ژمارەی لایەنە بەشداربووەکانی هاوپەیمانی کوردستانی، لە زیادبووندایە

0

نەوزاد عەلی-سلێمانی

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی رایدەگەیێنێت، لیستی هاوپەیمانی کوردستانی، بە کراوەیی ماوەتەوە و هەر لایەنێکی سیاسیی بییەوێت، دەتوانێت بێتە ناو هاوپەیمانیتییەکەوە.                                                   

ئەمڕۆ ٦-١٠-٢٠١٩، لە بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی، لایەنەسیاسییەکانی بەشدار لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی، بۆ دیاریکردنی پەیڕەو و دروشمەکانی لیستەکە کۆبوونەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە وادەی تۆمارکردنی ناوی لایەنەسیاسییەکانی بۆ ٢٠-١٠-٢٠١٩ درێژکردەوە.                                                                                                                      لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچە، هێمن ئەسکەندەر، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، لە بارەی لایەنە بەشدار بووەکانی هاوپەیمانی کوردستان، رایگەیاند “تا ئێستا زیاتر لە ١٤ لایەنی سیاسیی هاتوونەتە ناو لیستی هاوپەیمانی کوردستانی، هێشتا بەکراوەیی ماوەتەوە، جگە لەلایەنە کوردستانییەکان، هەندێک لایەنی تورکمانیش بەشدارن، هەر لایەنێکی سیاسیش کە بەرنامەی لیستەکەی قبوڵ بێت و بییەوێت، دەتوانێت بێتە ناو هاوپەیمانیتییەکەوە”.                                                                                                       بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکگرتووی ئیسلامی، گوتی”ئێمە پێمان خۆشە سەرجەم لایەنەسیاسییەکانی بەشدار لە لیستی هاوپەیمانی کوردستانی، تاکۆتایی بەیەکەوە کار بکەن بۆ سەرخستنی ئەو هاوپەیمانێتییە و کاری جددشی بۆدەکەین”.                                                                                                                                   

 هێمن ئەسکەندەر، جەختیکردەوە”لە کۆتایدا هاوپەیمانێتی ئارەزوومەندانەیە و هیچ لایەنێکیش بەزۆر ناتوانرێت بهێندرێتە ناو هاوپەیمانێتییەکەوە، بۆیە هەرلایەنێکی سیاسیی خۆی بەرپرسە لەوەی تاکەی لە هاوپەیمانێتییەکەدا دەمێنێتەوە، بەڵام بۆچوونی زۆرینەی حزبە کوردستانییەکان، لەگەڵ ئەوەدایە، کە بەردەوام بوونی هاوپەیمانێتییەکە لە بەرژەوەندی کوردە، لەبەر دۆخی کەرکوک و ناوچەکە”.                                                                                      

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com