نوچەنێت
بۆ کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان، حکومەتی عێراق کۆمەڵێک بڕیار دەردەکات، کە تێیدا بڕینەوەی مووچەو دابەشکردنی پارچەیەک زەوی تێدایە.
بەپێی میدیا عێراقییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٦-١٠-٢٠١٩، حکومەتی عیراق، کۆمەڵێک بڕیاری وەک بەشی یەکەمی چاکسازی بۆ وڵاتی دەرکردووە. بڕیارە بەشی دووەمیش دەربکرێت.
بڕیارەکان:
١. کردنەوەی دەرگای خۆناونووسکردن، بۆ وەرگرتنی پارچەیەک زەوی لە هەموو پارێزگاکان.
٢.تەواوکردنی دابەشکردنی ١٧ هەزار پارچە زەوی بەسەر کەمدەرامەتانی بەسرە، لە ماوەی چوار هەفتە.
٣. دانانی پرۆگرامێکی نیشتمانی، بۆ نیشتەجێکردنی ١٠٠ هەزار خێزان لە هەموو پارێزگاکان.
٤. بڕینەوەی موچەیەکی ١٧٥ هەزار دیناری بۆ ماوەی سێ مانگ، بۆ هەموو ئەو کەسانەی ناتوانن کار بکەن.
٥. بنیادنانی کۆشکی بازرگانی بۆ ئەوانەی بێکارن، بەو مەرجەی بەڵێن بدەن دوو گەنجی بێکاریش وەک شاگرد، لای خۆیان ئیش پێ بکەن، بەمەش ٤٥ هەزار هەلی کار دابین دەکرێت.
٦. دانانی بەرنامەی ڕاهێنان، لەسەر کارکردن بۆ گەنجان و پێدانی قەرزی پێویست بە دەرچووانی ئەو بەرنامەیە.
٧. کردنەوەی دەرگای وەرگرتن لە وەزارەتی بەرگری، بۆ گەنجانی تەمەن ١٨ -٢٥ ساڵی.
٨. وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، رێکارە پێویستەکان دەگرنە بەر بۆ گەراندنەوەی ئەوانەی لەسەر ئەرکە سەربازییەکانیان دەرکراون.
٩. هەژمارکردنی کوژراوەکانی خۆپیشاندان بە شەهید.
٧. چارەسەرکردنی هەموو بریندارەکانی خۆپیشاندانەکان، لەسەر ئەرکی دەوڵەت.