نوچە-سپۆتنیک
سەرۆکی دەزگای دیبلۆماسی ئیسرائیل، نەخشەڕێگایەک دەخاتە بەردەم وڵاتانی عەرەبی.
ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، نەخشەرێگایەک بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی تەل ئەبیب و وڵاتانی عەرەبی، دەخاتەڕوو.
ئاژانسەکانی هەواڵ ئاشكرای دەکەن، کاتز لە میانی سەردانی بۆ نیۆیۆرک، ئەم نەخشەڕێگایەی ئاراستەی وڵاتانی عەرەبی کردووە.
بە گوێرەی ئاژانسەکانی هەواڵ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئیسرائیل لە دیدارەکانی لەگەڵ ژمارەیەک لە دیبلۆماتکاران و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی عەرەبی، ئەم نەخشەڕێگایە پێشنیار کردووە.
وردەکاری ئەم نەخشەڕێگایە ئاشكرا نییە، بەڵام دەگوترێ بەرەنگاربوونەوەی ئێران یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانیەتی.