حەلبوسی، بڕیاری بڕینەوەی موچەی یەک ملیۆن و ٢٥٠هەزار کەس دەدات

0

نوچەنێت

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، بۆ جاری دووەم لەگەڵ بەشێك لە نوێنەرایەتی خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦-١٠-٢٠١٩، محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بەشێکی دیکە لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران ببینێت و لەگەڵیان کۆببێتەوە.

ڕۆژی رابردوو، حەلبوسی لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆبووەوەو دواتر ڕێککەوتنی خۆی لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەران راگەیاند. کە تێیدا بەڵینیدا بڕینەوەی موچەیەكی مانگانە بۆ یەك ملیۆن و ٢٥٠هەزار هاوڵاتی عێراقی و دابەشكردنی ١٠٠ هەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق، بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی شوێنی نیشتەجێبونیان نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com