نوچە-ئاژانسەکان
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە ئەمریکا سەرکردایەتی دەکات، بەرامبەر بە خۆپیشاندانەکانی عێراق هەڵوێستی وەرگرت.
لە بەیانی فەرمی هاوپەیمانان، داوا لە لایەنەکان کراوە، کە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکە بدەن و توندوتیژیەکان کەم بکەنەوە.
هاوپەیمانان هەروەها نیگەرانی خۆی لە بارەی ڕێژەی کوژراو و بریندارەکانی چەند ڕۆژی رابردوو خستۆتەڕوو، هاوکات جەختیش دەکاتەوە، کە بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەن.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئاژانسەکانی هەواڵی جیهان، باس لە نائاسایی بوون و بەردەوام بوونی دۆخی نائارامی عێراق دەکەن.