پۆلیس چۆنییەتی کوژرانی خێزانه‌كه‌ی پیرڕەش ده‌خاته‌ڕوو

0

نوچه‌

پۆلیسی هەولێر چۆنییەتی ئاشکراکردنی تاوانی کوژرانی پێنج کەسەکەی گوندی پیرڕەشی شاری هەولێر دەکات و ده‌ڵێت ”لە ماوی دوو مانگی رابردوودا لەسەر 32 تاوان 55 تاوانبار دەستگیرکراون”.

تاوانباری كوشتنی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌، سه‌ره‌تا سه‌رۆکی خێزانه‌کە‌ به‌ناوی (بەسام حسێن رسوول)ی به‌ گوللـه‌ کوشتووه‌، دواتر هاوژینه‌که‌ی به‌ناوی (سوالین محەممەد نەزیر) ئینجا هه‌ر سێ منداڵه‌کانیان به‌ناوه‌کانی (حسێن 11 ساڵ، روشکا 7 ساڵ و محەممەد 5 ساڵ).

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی چۆنییەتی ئاشکرابوونی رووداوەکەی دوو ڕۆژی رابردووی شاری هەولێری کرد، کە پێنج کەسی خێزانێک لەلایەن کەسێکەوە کوژران و رایگەیاند: لە رێگەی کامێراکانی چاودێرییەوە توانیمان تاوانبار دەستگیربکەین، کە لە کامێرا دەردەکەوێت تاوانبار لە کاژێر چوار بەدواوە ئەو خێزانە سواری ئۆتۆمبێل دەکات و دەیانباتە ئەو شوێنەی تاوانەکەی لێ ئەنجامداوە، بە گوتەی تاوانبار سەرەتا باسی لەوەکرد، کە لەوێ دایناون و خۆی گەڕاوەتەوە، بەڵام بە پشتبەستن بە کامێراکانی چاودێری دەرکەوت نەگەڕاوەتەوە شوێنی خۆی، واتە کامێراکانی چاودێری هۆکارێکی سەرەکی بوون بۆ دۆزینەوەی تاوانبار (فەریدوون کەریم رەمەزان) کە لە پیرڕەش دەستگیرکراو دانی بە تاوانەکەی دانا”.

بەڕێوەبەری پۆلیس هەولێر ئاماری دوو مانگی رابردووی تاوانەکانی لە سەرجەم شاری هەولێر و دەوروبەری ئاشکرا کرد و رایگەیاند: “لە ماوەی دوو مانگی رابردوو 32 تاوان ئەنجامدراوە، لەسەر ئەو 32 تاوانە 55 تاوانبار دەستگیرکراون”.

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە دوو مانگدا توانراوە 11 تاوانبار لەسەر بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بەپێی ماددەی 14ی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیربکرێن و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ بکرێتەوە و رێککاری زۆر تووندیشیان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

سەبارەت بە تاوانی کوشتن لە دوو مانگی رابردوودا، عەبدولخالق تەڵعەت دەڵێت، لەسەر شەش تاوان هەشت تاوانبار دەستگیرکراون، هەموویان بەپێی ماددەی 406 و 405 دراونەتە دادگا.

هەر لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا 20 تاوانی دزیکردن هەبووە، لەسەر ئەو 20 تاوانەش 33 تاوانبار دەستگیرکراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com