نوچه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان، دەستی بەسەر زیاتر له 15 كیلۆ ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین دا گرت.
لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرایكرد، كە لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی كۆمەڵگەی حاجی ئۆمەران، تواندراوە دەست بەسەر 15 كیلۆ و 50 گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری كتامین، لەگەڵ دەستگیركردنی شەش تۆمەتباری بهرهگهز ئێرانی، كە یەكێكیان ئافرەتە و ماددەكەیان لەناو جانتای جل و بەرگ حەشاردابوو.
بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، شەش تۆمەتبارەكە وەك باندێكی رێكخراو ئەم ماددە ھۆشبەرەیان لە رێگەی سنووری حاجی ئۆمەران ناردووە و یەكەمجاریشە ئەم ماددە ترسناكە ڕەوانە بكرێت و ئێستاش تۆمەتباران ڕەوانەی دادگا كراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.


