نوچە-رووسیا ئەلیوم
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، بەم زووانە ئۆپەراسیەنەکانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێدەکەن.
ئەمڕۆ (شەممە ٥-ی ئۆکتۆبەر)، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: بەمەبەستی دابینکردنی ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی فورات، ئۆپەراسیۆنە ئاسمانی و زەمینیەکانیان بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، دەستپێدەکەنەوە.
بە گوتەی ئەردۆغان، سوپای تورکیا بۆ ئەنجامدانی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئامادەیی تەواوی هەیە و پلانی ئۆپەراسیۆنەکە، بە وردی تاوتوێ کراوە.